کوردی

گەورە پیاوێکی فەیزوڵڵابەگی

فاروق که یخوسره وی
عەبدوڵڵا خانی ناهید ناسراو بە ئیفتیخار کوڕی مستەفا بەگ(سالار ناسر) کوڕی ئاغا شێر بەگ کوڕی ئاغا فەیزوڵڵابەگ ساڵی ١٢٧٠(١٨٩١ز) لە سڵێمانکەندی لە دایک بووە. دایکی موحتەرەم خانم، کچی سادق خان، کوڕی محەممەد سوڵتان کوڕی مستەفا خان لە بنەماڵەی ئەردەڵانەکانی سەقزە کە ئامۆزای سەیفەددین خانی ئەردەڵان(موزەففەروسسەلتەنە) حاکمی سەقز بوو. لە تەمەنی دوو ساڵیدا لە باوەشی گەرمی دایکی بێ بەش دەبێ و تا تەمەنی دەبێ بە حەوت ساڵ زێنەب خانم دایکی بابی بەخێوی دەکا. لە سەرەتای خوێندن لە قوتابخانەدا دایەخانمیش کۆچی دوایی کرد و جارێکی تر کانگایەکی ئەوین و خۆشەویستی لە دەست چوو.
قوتابخانەی سڵێمانکەندی و شێوەی کۆن و ناپەسەندی فێرکاری ئەو سەردەمە شوێنەوارێکی زۆر خراپی لە سەر مێشک و دەروونی عەبدوڵڵا خان دانا، بە شێوەیەک کە خوێندن بەو شێوەی زۆر لە بەر گران بوو. لە بیرەوەری¬یەکانیدا دەڵێ هەر شتێکی باشم دەدی دەمپرسی کێ دروستی کردووە؟ و چۆن؟ دەیانگوت کاری فەرەنگە و لە خوێندنگا فێر کراون. بەڵام خوێندنگای ئێمە ئینسانی وای پەروەردە نەدەکرد کە کاری وای لە دەست بێ. حەوت ساڵی ژیانی بەو شێوە تێپەڕ کرد. کاتێک پێی دەڵێن نەچێتە مەکتەب وەک باڵندەیەک لە قەفەس رزگار کرابێ پشوویەکی تازەی دێتەوە بەر. دەشیزانی لە وڵاتان مەدرەسە و خوێندنی باڵا هەیە و ئاواتە خوازی دەرەتانێک بوو کە بتوانێ درێژە بە خوێندن بدا.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن