کوردی

پەردەلادان لەسەر هێندێک بەسەرهاتی مێژوویی مستەفا ییلخانی زاده

ئەحمەدئاغای ئێلخانی ،مەزنی عەشیرەتی دێبوکری لە سەدەی نۆزدە و بیستەم‌دا ژیاوە. پیاوێکی زیرەک و بەکار و ئازا بووە و بەهۆی هاتوچۆ بۆ تاران و ناو دەربار و پێوەندی لەگەڵ عوسمانی و ڕووسەکان تا ڕادەیەکیش لە بارودۆخی جیهانیش گەیشتووە و بۆخۆی دەوڵەمەند و خاوەنی چەند گوند بووە. ئەو مرۆڤە گۆیا لەگەڵ جووڵانەوەکانی کوردیی ئەو سەردەمی عوسمانیش پێوەندی هەبووە. هەمووی ئەوانە بوونە هۆی ئەوەی ئەحمەدئاغا تا ڕادەیەک لە سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکانی ئەو سەردەمە زیاتر بزانێ و بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی دەوڵەتی ئەو سەردەمی قاجار لاواز دەبێ و دەسەڵاتێکی وای بەسەر ناوچەکانی ئێران بەتایبەت ناوچە کوردنشینەکاندا نابێ؛ ئەحمەدئاغا دەکەوێتە ئەو بیرەوە، بانگهێشتنی سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکانی کورد بکا و بیرەی سەربەخۆییەیان پێ ڕابگەیێنێ هەتا بە یارمەتیی یەکتر بتوانن دەوڵەتێکی سەربەخۆی کورد پێک بێنن. بۆ ئەو کارە لە سەرۆک عەشیرەتەکانی مەنگوڕ و مامەش و گەورک و پیران و زەرزا و شکاک و هەرکی و گەڵباخی و تیلەکۆ دەگێڕێتەوە بێن بۆ حەمامیان – کە ئەوکات ئێلخانی لەوێڕا بەسەر ماڵ و مڵک و عەشیرەتەکەی ڕاگەیشتووە – هەموو ئەو مەزن و سەرۆک هۆزانە دێن بۆ حەمامیان و لە دیوەخانی ئێلخانی کە برجی بەڵەکیان پێ گوتووە خڕ دەبنەوە و ئێلخانی مەبەستەکەیان پێ ڕادەگەیێنێ و قەبووڵی دەکەن و هەمووی بۆ ئەم ئامانجە دەس بە قوڕئان‌دا دەدەن و دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. ماوەیەکی پێ دەچێ هیچ باس نابێ. هەتا ڕۆژێک چەند قازاخ لە تارانەوە پەیدا دەبن و نامە و خەڵاتی مزەفەرەدین شا بۆ ئێلخانی دێنن و لەو نامەدا مزەفەرەدین  شا داوا دەکا ئێلخانی بێتە لای خەڵاتی بکا و هێندێک ئەرکی پێ بسپێرێ . ئێلخانی بەدوای ڕدێن سپی و پیاوە ماقووڵەکانی دێبوکری دا دەنێرێ و پرسیان پێ دەکا و زۆربەیان دەڵێن ئاغا وا چاکە نەچی. تۆ بە هیوای کارێکی گەورەی و کۆبوونەوەیەکی بەناوبانگت ساز کردووە، بەڵکوو بە گوێیان گەیشتبێتەوە! ئێلخانی دەڵێ شتی وانابێ، ئەوانەی لەو کۆڕەدا بوون هەمووی دەستیان بە قوڕئان‌دا داوە و سوێندیان خواردووە. بەهەر حاڵ ئێلخانی دەڕوا بۆ تاران. لەوێ لە لایەن دەربارەوە پێشوازییەکی چاکی لێ دەکرێ و میوانی دەوڵەت دەبێ. پاش دوو سێ ڕۆژان ئەو قەدر و حورمەتەی نامێنێ و سەرەڕای ئەوە دەیبەنە زیندان و لە سیاچاڵی دەخەن. دوای ماوەی ساڵێک بە تکا و تکاکاری لە زیندانی دەردێنن و لە خانوویەکدا دەس بەسەری دەکەن. ئێلخانی ڕادەسپێرێ لە حەمامیان بڕێکی پووڵ بە نۆکەرێکی‌دا کە بە ڕەشیدی فەڕاش مەشهوور دەبێ و تا چل ساڵ لەوە پێش مابوو، بۆ دەنێرن. دوای ماوەیەک لە تاران ئازاری چاوقووڵکە (وەبا) دێ و هەمەگیر دەبێ. ئێلخانیش هەر بەو ئازارە دەمرێ و بە قسەی مام ڕەشید لە گۆڕستانی مزگەرابادی تاران دەینێژن و بەوجۆرە دوایی بە ئاوات و خولیاکانی دێ.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن