هه‌ژار و خوداناسین

بەشێک لە هه‌ژار و خوداناسین لە گۆڤاری بەیان بۆ ئێوە خۆشەویستان هەلبژاردراوە. بۆ خوێندنەوەی زیاتر، بە کرینی گۆڤارەکە رێزمان لێ دەنێن. بە سپاسەوە.
نووسین : مسته‌فا شه‌رفكه‌ندی (ئاگری) مه‌هاباد
ئه‌وه‌ی شكی تێدانیه و گومان هه‌ڵناگرێ ، ئه‌وه‌یه كه مامۆستاههژاری موكریانی خوداناسیكی گه‌وره و بێ هاوتابووه ، به‌ڵگه‌شم بۆئهوقسهیهم ، ئه‌وچه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ن:
١_مامۆستا هه‌ژار له ناو خێزانكی دیندار له دایكبوه ،بابی مه‌لا بوه (مه‌لا محه‌ممه‌دی بۆر) و هه‌ر له منداڵییەوه خووی به دینی ئیسلام و ئه‌ركه‌كانی ئه‌و دینه گرتوه . ئه‌وه‌نیه له شوێنێكی ژیاننامه‌ی خۆیدا (چێشتی مجێو‌ر)باسی ده‌ورانی مناڵی خۆی دهكاودهڵێ رۆژێكیان چونكه له كاتی خۆی وهخهبهرنههاتبۆوه ، ونۆێژی به جه‌ماعه‌تی سبه‌ینه‌ی چوبوو ، ئهوێرۆژێ تێرتێر گریابوو.
٢ _مامۆستا هه‌ژار زۆر هۆگر به كۆڕی مه‌لایان بووه به‌ڵام نه‌ك مه‌لایانی خۆفرۆش و پووڵ په‌ره‌ست و ڕیاكار
و دوژمن به گه‌لی كورد .
هه‌رله چێشتی مجێوردا كه خانی شه‌رفكه‌ندی (چكۆله‌ترین كوری مامۆستا هه‌ژار) بۆیه‌كه‌مین جار لە هه‌نده‌ران له چاپی داوه ، باسی دینداریه‌تی ده‌كا وله شۆێنێك دا ئاماژه به‌و مه‌لا ناحاڵییه ده‌كا كه له‌سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له مه‌هاباد بانگ كرا تا نوێژ لهسهرتهرمی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هید بكا، كه‌چی ئه‌و مه‌لایه به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌كه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له‌جه‌نگ له‌گه‌ڵ كافران نه‌كوژراوه ، و به گوێژه‌ی یاسای دینی ئیسلام به شه‌هید حسێب ناكرێ ، رازی نه‌بووه نوێژ له‌سه‌ر ته‌رمی پیرۆزی ئه‌و شه‌هیده بكا!
….