کوردی

هه¬وشار، مێژوو/کولتوورێکی لە بیرکراو

ئەردەڵان غوڵامی

بەر لەوەی مێژوو لە ناو چوارچێوەی خوێندنەوە مۆدێڕنەکانی مێژوونووسانی رۆژاوایی و بە دوای ئەوەش میژوونووسانی ناوخۆ دابەش ببێ و بەر لەوەی رژیمەکانی مێژوونووسین لە پێوەندی لە گەڵ دەسەڵات یان دژ به دەسەڵات دەست بدەنە نووسینی بابەتەکانیان، ژیانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان زیاتر لە ئێستە پەرەی سەندبوو. لە گەڵ سەرهەڵدانی ئەو رژیمە مێژوونووسینە سیاسیانه وەکوو رژیمی مێژووی بزووتنەوەی کوردستان، مێژووی دەوڵەتانی دەورووبەر و … رێگەی مێژوونووسینی کولتووری و کۆمەڵایەتی به یەکجاری داخرا. ئەم داخرانە لە خۆیدا بووە هۆی داخرانی پەرەسەندوویی کولتووری و کۆمەڵایەتی زۆربەی ناوچە کوردیەکان. به شێوەیەک کە ئەمرۆکە لە زۆربەی ناوچەکاندا نەبوونی مێژوویەکی کۆمەڵایەتی/کولتووری بووەتە هۆی ئەوەی کە بابەتی مێژوویی بە یەکجاری لە بیر کراوە. کوردانی ئەم ناوچانە به تەواوی کەوتوونەتە داوی ژیانێکی ئاسایی و رووتین و ژیان لە دەرەوەی هەڵسەنگاندن و لێکدانەوە مێژوویی و کولتووریەکان درێژەی هەیە. ئەمە لە خۆیدا بووەتەو هۆی کارەساتێک کە دەکرێ ببەسترێتەوە به کارەساتی نەبوونی “بیرەوەری گشتی”. نەبوونی ئەم بیرەوەریە و بابەتی مێژوویی سەرەکی¬ترین هۆی لە دەست دەرچوونی شوناسی گشتی و شڵەژانی شوناسی ئەم ناوچانە.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن