کوردی

محەممەد شاپەسەندی و ڕۆژنامەگەریی کوردیی

مامۆستا محەممەد شاپەسەندی بە پێی بیرەوەرێکانی باوکی، واتە محەممەد ساڵح لەساڵی (١٩٢٠ ز/ ١٢٩٩هـ) لەشاری مەهاباد لەدایک بووە. باپیری «سەعید» لە عەشیرەتی «گەورک»ەوە هاتۆتە مەهاباد و بەرگدروو بووە. وشەی «شاپەسەند» ناوی دایکی باپیری بووە، کە ئافرەتێکی ژیر و بلیمەت و ڕەشید بووە. ناوبراو قۆناخی سەرەتاییی خوێندنی لە قوتابخانەکانی «سەعادەت» و «پەهلەوی» لە مەهاباد تەواو کردووە. مامۆستاکانی، پیاوانی زانا و بەناوبانگی ئەوکاتی مەهاباد وەک مەلا قادری مودەرریسی، حه‌سەنی مودەرریسی، میرزا ئیبراهیمی قازی، مامۆستا فازڵی، مامۆستا محەممەدی ئەسحابی، مامۆستا عەلی مەحموودی، مامۆستا قاسم قادری، مامۆستا موبەلیغی بوون.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن جلدی ۱۰ گۆڤاری بەیان بکرن.
بە سپاسەوە.

برچسب ها

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید

بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن