کوردی

مامۆستا وەفایی – شێعر

نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی ڪاڵم

حه‌قــم به‌ده‌ســته‌ ئـه‌گـه‌ر بنــاڵم

بـه‌غه‌مـزه‌ے چاوت به‌خه‌نـده‌ے زارت

بــردیان به‌غاره‌ت خــه‌و و خــه‌یاڵـم

فه‌رمـووت چلــۆنی چ بڵێم عه‌زیـزم؟

دوور له زولفـی تـۆ، ڪافـر به‌حاڵــم

سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاڪوو مــــــــاوم

بڵــــێ بـــه‌زاری بـە ڕوو به‌خــاڵـــم

ده‌مێــڪـــی با بـــێ ده‌وای دڵــم ڪا

بــه‌‌چــاوه‌ڪانـــی گه‌لــێ بــێ حاڵـم

“وه‌فایی” چی دیت له‌ســه‌ر بگێڕێ

نـه‌ما له‌ســه‌ر تـــۆ نه سـه‌ر نه‌ مـاڵم

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن