کوردی

عەبدووڕەحمانی زەبیحی کێ بوو؟

نووسینی: فەرەیدون حەکیم¬زادە

عەبدوڕڕەحمان کوڕی خوالێخۆشبوو حەمەدەمین(سۆفی مینەی کوڵاودرو) و مەرجان خانم بووە. بانەمەڕی ساڵی ١٢٩٩ی هەتاوی/ ١٩٢٠ز لە ساوجبڵاغ موکری ئەودەم و مەهابادی ئێستا لە دایک بووە. دەرسی قورعان و هێندێک شتی تریش لای باوکی خوێندووە. دوایی دەیبەنە مزگەوتی عەباس ئاغای مەهابادێ لای مەلا سەعید ناوێک بۆ درێژە دان بە خوێندنی. مامۆستا هەژار موکریانی لە لاپەڕە ١٨ و ١٩ی کتێبی چێشتی مجیوری دا لەسەر زەبیحی ئاوا دەدوێ: “ڕۆژێک وەک بەڵای ناگەهانی منداڵێکیان هێنا حوجرە کە بە تەمەن لە من باوخۆشتر و بەباڵا لە من کورتەباڵاتر بوو. ێیکی سوری چاوزیت لێم بوو بە عیزرائیل. دەبوایە ئەویش گولستان بخوێنێ، هەتیو ئەوەندە زیرەک بوو کە نەبێتەوە. من بە هەزار گێڕە و نێڕە دو خەتم ڕەوان دەکرد، ئەو پەڕ و دو پەڕی تێ دەپەڕاند. وەک ئاگری قودرەتێ وابوو. جا وەرە زللە و چەپۆک بخۆ، کە بۆ ئەو هێندە و هێندەی ڕەوان کردووە و تۆ هەر منجە منجت دێ؟! هەر لەبەر خۆمەوە لە خوا دەپاڕامەوە ئەو بەدفەڕە بمرێ و لە کۆڵ دنیا بێتەوە. ناوی ئەویش “عەبدوڕەحمان” کوڕی “سۆفی مینە” بوو، کە لە دوا ڕۆژدا بەناوی “زەبیحی” ناسرا. زەبیحی وەک من فەقێی دایمی و ڕەسمی نەبوو، دەرسی دەخوێند و دەگەڕاوە ماڵە خۆی. وردە وردە پێکەوە بووینە ئاشنا و لە دەرسی گولستان یاریدەی دەدام و ئەو ئاشنایەتییە پتر لە پەنجا ساڵ دەوامی کرد و ئێستاش هەر دۆستمە.”

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن