کوردی

شێعر – کازم نەوجەوانی

وتی نەورۆزە جەژنی کوردە واری

دە فەرمووی چی بنێرم بۆت بە دیاری

وتم ماچێک له بات جێژنانه باشه          که یاسای ماچی لێره داش به داشه

وتی فێڵێ نەکەی مارمێلکه هاره          له پڕدا لێم نەبی به داشه هاره

چنۆک وهیچ نەدیو و چاو له دەستی

  به ماچێک و دوان کۆا ڕادەوەستی

وتم حەیرانی جوانیتم به قوربان          منیش یاسا دەزانم کیژی چاو جۆان

قەناعەت پیشەموو قەولم بمێنێ     که ماچێکت هەموو دونیایه دێنێ

ک ـ نەوجەوانی

چەند دەکەم بیر و خەیاڵی یاره نەشمیلانەکەم

شۆخەکەی ئیلهامی شێعرم ، دڵبەره جانانەکه م

ڕەنگه  بەو ئاواته بمرم هەر نەبێ جارێکی دی

خۆم له باتی بای شەماڵی کەزیەکانی شانەکه م

ڕۆی و نەیزانی ئەوەی تێکی ڕماند ماڵی دڵه

ماڵی دڵ کاوڵ بێ گەر تێیدا نەبێ تاقانەکه م

ماوەیەکە مۆسیقای خڕخاڵی پێی  ناگاته گۆێم

کۆا به لەنجه جارێ تر بۆم دێتەوه جێژۆانەکه م

یادی تۆ کۆا دێڵێ تەنیایی دڵم بگرێته بەر

کەم نەبێ سایەی خەیاڵی دولبەره فەتتانەکەم

خۆا که جۆانی دا به تۆ سەبر و قەراری من بڕا

کۆا ئەوه سەودایه ئاخر شۆخه نەشمیلانەکەم

قەولی پێ دابووم خەڵاتم کا به ماچێکی بەڵام

هەی له بەر بەختی خەواڵووهەڵوەری ئاواتەکه م

خۆزگه جارێ تر بزه ت بڕژێته جامی شێعری من

من فەقیری پێکەنینی تۆم له مێژەگێانەکه م

کازم نەوجەوانی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید

بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن