حەیفە کوێستان بەو سەره بەرزانەوه

زولفی سه‌ر شانت، عه‌زیزم! کاتێ هاتی شانه‌که‌ی
من گوتم: ”سه‌د خۆزگه ده‌نکی شانه بام و، شا نه‌بام“!
که‌س وه‌ک ئاوێنه به وردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت
بۆیه ئاواتم بوو ئه‌و ئاوێنه به‌سته‌زمانه بام.
نابێ ڕزگارم له دانه‌ی خاڵ و داوی که‌زیه‌که‌ی
من که ده‌مویست قه‌ت له گیری داوودانهدا نه‌بام.
زه‌رده‌خه‌نده‌ی لێوه‌کانت هه‌ر هه‌ناسێکی ده‌وێ
ئه‌و تهلهسمهم پێ نه‌ده‌شکا من که وه‌ک شه‌وبا نه‌بام.
کێ هه‌بوو وه‌ک شه‌م بسووتێ بۆ منی شه‌یدا، ئه‌گه‌ر
خۆم له ده‌وری وی وه‌کوو په‌روانه بێپه‌روا نه‌بام؟
شه‌و بوو، ئه‌و بوو، مه‌ی بوو، بسکی باوه‌شێنی ڕووی ده‌کرد
هه‌ر منی بێچاره له‌و ناوه ده‌بوو بێگانه بام.
خۆزگه بۆ ئه‌و پێنج و دوو ڕۆژه‌ی ژیانی خۆم، منیش
هه‌ر وه‌کوو ”هێدی“ مه‌لی تۆفانی بێ هێلانه بام!
ماڵ و سه‌ر ویستم به جارێ وا فیدای تۆ که‌م، وه‌ته‌ن!
ئه‌وڕۆ چیرۆک بێ له ناو گه‌لدا، سبه‌ی ئه‌فسانه بام.
“مامۆستا هێدے”
خۆ به زێڕ نایگۆڕمەوه دەشتی وڵاتی خۆم، بەڵام
من سەرم تێدا دەچێ، جـێگـام ئەگەر حەستەم نەبێ
“هێدی”
لە چاومەستان هەڵی نەگری خودایە
ئەرێ بۆ هەرچی جوانە بێوەفایە؟
لە کردەی بێوەفایان هەرچی دیتم،
هەزار بەیتی نەنووسراوی لە لایە.
٭٭٭
تەمەن ڕۆیی و ئەمن هەر مام بە هیوات
تەمەن ڕۆیی و ئەمن هەر مام بە هیوات
نە هیواکەم وەدی هات و نە ئاوات
هەموو هەر دێن دەڵێن هێدی سەبر کە
لە سەر ئەو سەبرە بوو ئاوام بە سەر هات
٭٭٭
ئەگەر ژانە، ئەگەر برکە، ئەگەر خەم
دەبێ سەودام لە سەردا بێ هەتا هەم
لە شەرمێ دەرچووە دێوانەیی من
وەها کەوتۆتە سەر زاری ئەو و ئەم.
٭٭٭
لە دەستانت شکایەت بەرمە بەر کێ؟
لە سووچی خۆت و ئاهی من بترسێ!
ڕەوا بوو شووشەیەک بشکێنی، ئەمما
دڵی ”هێدی“ و شکاندن، چۆن دڵت دێ؟
مامۆستا “هێدی”