حوسێن حوزنى رۆشنفكرێكى گەورەى كورد

شادمان مەلا حەسەن
هەڵكەوتنى نووسەر و رۆشنبیر و زانایەكى دیار و بەناوبانگى هەر میللەتێك كە خاوەنى قەوارە و دەسەلاتێكى خۆمالى بێت ئاساییە بەئاسانى ناوبانگ دەربكات .بەلام بۆ كەسێكى بێ پشت و پەناو دەسەلآتى خۆمالى ئاسان نیە و قوڕسى و زەحمەتى زۆرى تێدایە .بۆیە گەورە نووسەر و رۆشنبیر و ئەدیبانى كورد زەحمەتى و كوێرەوەرى زۆریان دیوە تاكو دارێكیان لەسەر بەردێك داناوە بۆ مێژووى میللەتەكەیان ، یەكێك لەو كەسە بلیمەت و رۆشنفكر و زانا و دلسۆز بۆ مێژو و فەرهەنگى میللەتەكەى (سەید حوسێن حوزنى موكریانیە)، ناوبراو وەك لە پاشماوەى دەستنووسەكانى خۆیدا هاتوە ساڵى 1890 لە شارى مەهاباد(سابلاخ) چاوى بەدونیادا هەلێناوە و فرچكى گرتووە و سەرپێ كەوتووە ،ناوى تەواوى ( حوسێن كوڕى ئیسماعیل كوڕى عیسا كوڕى سەید عەبدوڵەتیف)ە. لە مندالیەوە خراوەتە بەرخوێندنى ئەوكات،كەسێكى چالاك و وشیار بووە و زوو فێرى زمان و نووسین بووە .دواى ئەوەى كە بۆتە مێردمنداڵ هۆگرى نووسین و خوێندنەوە و زانین بووە .بۆ درێژەدان بەخوێندن ساڵى 1903چۆتە مەراغە و تەورێز ،ساڵى 1904 چۆتە یەریڤانى ئەرمەنستان بۆتە مامۆستاى كوڕەكانى شەمسەدینۆڤ و حاجى یوسف بەگ وانەى زمان و فەرهەنگى كوردى پێووتون، دواتر رووى كردۆتە وڵاتى روسیا و پاشان ئەستەمبۆل و حەلەب و فەلەستین و حیجاز و میسر و فەڕەنسا و ئەلمانیا .وەك گەڕیدەیەك هەمیشە گەڕاوە و فێربووە .چەند زمانێكى رۆژهەلآتى و رۆژئاواى زانیووە . ساڵى 1914 لە وڵاتى ئەڵمانیا ئامێرێكى چاپى ماركەى دیامۆندى كڕیوە و ساڵى 1915 هێناویەتە شارى حەلەب ،لەوێ دەستى كردووە بەچاپ و بڵاوكردنەوەى كتێب و گۆڤار بەزمانى كوردى ، گۆڤارێكى لەوێ دەركردووە بەناوى (كوردستان) بەلام تاكو ئێستا بوونى ئەم گۆڤارە لە هیچ شوێنێك بەدەرنەكەوتووە ،ساڵى 1919 فەڕەنسیەكان بۆ ماوەیەك زیندانى دەكەن .لە ساڵى 1925 دێتە بەغدا و كارگەیەكى هەلكۆلین و زەنگۆگرافى دامەزراندوە ،دواتر سەردانى رواندز دەكات ،بەپێى بەلگەنامەكانى بریتانیا بێت لەسەر داواى سەید تەهاى شەمزینى هاتۆتە رەواندز ،كەئەوكات سەید تەها قائمقامى رەواندوز بووە ،بەلام نیەت و ئامانجى سەید تەها گەورەتر بووە .چونكە ئەوكات لەگەل ئینگلیزەكان لە گفتوگۆدابووە بۆ دامەزراندنى حكومەتێكى كوردى كە رەواندز بەشێك بووە لە جوگرافیاى ئەم حكومەتە بەلێن پێدراوە
